وەزیری نەوتی عێراق بۆ ئیمزاكردنی ڕێككەوتنێک سەردانی تورکیا دەکات

وەزیری نەوتی عێراق سەردانی تورکیا دەکات و ڕێککەوتنێک بۆ گەیاندنی نەوت بۆ بەندەری جەیهان واژۆ دەکات.

ئەمڕۆ شەممە 1ی ئابی 2026 وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: باسم موحەممەد خوزەیر، وەزیری نەوت و بە سەرۆكایەتی وەفدێكی باڵا لە توركیایە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە ئامانجی سەردانی وەفدەكەی عیراق بۆ ئیمزاكردنی ڕێككەوتنێكە بۆ دەستپێكردنەوەی هاوردەكردنی نەوتی خاوی عیراق لە ڕێگەی بۆڕی عێراق- توركیا بۆ بەندەری جەیهان.

پێشتریش لە 9ی مانگی ڕابردوو وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا، لە بەغداد لەگەڵ وەزیری نەوتی عیراق كۆبووەوە، و ڕایگەیاند: گواستنەوەی نەوت لە عێراقەوە بۆ بەندەری جەیهان بەردەوام دەبێت، لە ئێستادا سەرقاڵی داڕشتنەوەی ڕێككەوتنێكی نوێن بۆ بەردەوامیدان بە هەناردەكردنی نەوتی خاو لە ڕێگەی هێڵی بۆریی نەوتی عێراق-توركیا.