ترەمپ گەیشتە تورکیا و لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبێتەوە

 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەمەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی ناتۆ گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و بڕیارە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشتر لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاندبوو، “لەبەر ئەو ڕێزەی بۆ سەرۆککۆمار ئەردۆغان هەمە، دەچمە لووتکەی ناتۆ لە ئەنقەرە.”

ترەمپ دوای 17 ساڵ دەبێتە یەکەم سەرۆکی ئەمریکا کە سەردانی تورکیا بکات، دوای ئەوەی دواین جار باراک ئۆباما لە نیسانی 2009دا سەردانی ئەو وڵاتەی کردبوو.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی (جەزیرە)، لەم لوتکەیەدا سەرکردەی هەر 32 وڵاتی ئەندامی ناتۆ ئامادەن، لە پاڵ بەشداربوونی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆكراینا و لیجای میونگ سەرۆکی کۆریای باشوور لە دەرەوەی هاوپەیمانییەکە، لە کاتێکدا ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریاش دیدارێکی دووقۆڵی لەگەڵ ترەمپ لە ئەنقەرە ساز دەکات.

شیکەرەوان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەهای سەرەکیی ئەم لووتکەیە پیشاندانی یەکڕیزیی سیاسییە لە نێوان هاوپەیماندا، لە کاتێکدا تورکیای خانەخوێ وەک یەکێک لە گەورەترین هەناردەکارانی سەربازیی ناتۆ پێگەی خۆی لە ناوچەکەدا بەهێزتر کردووە.