بەهۆی پێوەدانی هەنگ مامۆستایەک گیانی لەدەست دا

لە یەکێک لە باخەکانی سنووری قەزای کەلار، بەهۆی پێوەدانی هەنگەوە مامۆستایەکی تەمەن 44 ساڵ بە ناوی نەجمەدین سابیر گیانی لەدەست دا.

ئەمڕۆ دووشەممە 4ی ئایاری 2026  ڕەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار ڕایگەیاند: “ئەو کەسەی کە هەنگ پێوەیداوە دووەم جاری بووە و تووشی هەناسەتەنگی کردووە.”

ڕەفیق قادر ئاماژەی بەوەش کرد، “بۆ بەرگری ئەوکەسانەی کە هەستیارییان بەرامبەر بە پێوەدانی هەنگ هەیە لە هەندێک وڵات دەرزیەک هەیە دەبێت لە گیرفانی هەنگەوانەکاندا بێت بۆ ئەوەی هەرکات دووچاری پێوەدانی هەنگ بوو لەخۆی بدات، بەڵام ئەو دەرزیە لێرە بوونی نیە.”

ئەمە یەکەمین حاڵەتی گیان لەدەستدانە بەهۆی هەنگەوە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان تۆماردەکرێت.