نووسەرێک لە ڕۆژنامەی Gulf Times باس لە چالاکییەکانی دەزگای ڕوانگە دەکات بە سەرپەرشتی ادریس بارزانی

نووسەرێک لە ڕۆژنامەی (Gulf Times)ی قەتەری بەناوی د.ڕووەیدا موستەفا، لە وتارێکدا باس لە دەزگای ڕوانگە و چالاکییەکانی دەکات و ئاماژە بە ڕۆڵی ادریس نێچیرڤان بارزانی و کاریگەری دەزگاکە کراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 28ی تەممووزی 2026 د.ڕووەیدا موستەفا، لە وتارێکدا کە لە ڕۆژنامەی (Gulf Times)ی قەتەری بڵاوکراوەتەوە ڕایدەگەیەنێت کە پڕۆژەکانی ادریس بارزانی و دەزگای ڕوانگە نموونەیەکن بۆ ئەوەی کە چۆن کۆمەڵگا دەتوانێت هاوکاری جێبەجێکردنی ستراتیژی گەشەپێدانی بەردەوامی عێراق بکات.

نووسەر ئاماژە بەوە دەکات، کە دامەزراوەی ڕوانگە تەنها لەسەر بەرهەمهێنانی کارەبا کار ناکات، بەڵکو وزەی خۆر، بەڕێوەبردنی ئاو، کشتوکاڵ، پەروەردە و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان لە یەک پلانی گەشەپێداندا کۆدەکاتەوە.

هاوکات باس لە دابینکردنی وزەی کارەبای بەردەوام بۆ گوندێک دەکات بە ناوی “کولەک” و دەڵێت، ئەم پڕۆژەیە لە ژێر سەرپەرشتی ادریس نێچیرڤان بارزانی جێبەجێ کراوە و کارەبای بەردەوام بە وزەی خۆر بۆ ماڵەکان دابین دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا سیستەمی باشتر بۆ بەڕێوەبردنی ئاو و پشتگیری لە کشتوکاڵی بەردەوام دابین دەکات.

بەپێی وتارەکە دوو گوندی دیکەی بە ناوەکانی “گری بی و قامش” بە نموونە هێناوەتەوە و کە نیشان دەدەن ئەم سیستەمە دەتوانرێت لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و تەنانەت لە پارچەکانی دیکەی عیراقیش جێبەجی بکرێت.

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەدا هاتووە، ئەم پڕۆژانە یارمەتیدەر دەبن بۆ ئەوەی کەمتر پشت بە مۆلیدە ببەستن و هۆکارێک دەبێت بۆ باشترکردنی بەرهەمی کشتوکاڵ، دروستکردنی دەرفەتی کار، بەهێزکردنی ئابووری گوندەکان و گونجاندن لەگەڵ کاریگەرییەکانی گوڕانکاری کەشوهەوا.

لە کۆتایدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە سیستەمی وزەی خۆر بەشێوەیەک دیزاین کراوە کە دەتوانرێت لە ناوچەکانی دیکەش دووبارە جێبەجێ بکرێت و وەک مۆدێلێکی کاریگەر پشتگیری لە سیاسەتە نیشتمانییەکانی عێراق بکات لە بوارەکانی وزە، ئاسایشی خۆراک، گەشەپێدانی ناوچە گوندنشینەکان و بەرگری لە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا.

لینکی ڕۆژنامەی (Gulf Times)ی قەتەری کە هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە؛ link Gulf Times