حکومەت خوێندنی کردە ئۆنلاین

حکومەتی سعوودیە دەڵێت، لە چوارچێوەی بەردەوامییدان بە ڕێکارە خۆپارێزییەکان، بڕیاردراوە لە ڕیاز، ئەبها، مەککە، تائیف، خەمیس مەشیت، نەجران و دەیان شار و شارۆچکەی دیکە خوێندن بۆ ماوەی هەفتەیەک بکرێت بە ئۆنلاین.

بەگوێرەی بڕیارەکەش لە ئەمڕۆوە تا پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە، قوتابیان لەڕێگەی پێگەی “قوتابخانەکەم” و پێگە زانستییەکانی دیکەوە درێژە بە خوێندن دەدەن.

ئەم پێشهاتەش هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی گرژییەکانی یەمەن و هێرشەکانی حووسییەکانی یەمەن بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی سعوودیە.

 دەسەڵاتدارانی سعوودیە بەم بڕیارە دەیانەوێت کۆبوونەوەی خەڵک لە یەک شوێندا بۆ کەمترین ئاست کەم بکەنەوە تا لە هێرشەکان پارێزراوبن.