کەشناسیی هەرێم: تۆز و خۆڵ بەڕێوەیە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، پلەی گەرما دادەبەزێت و تۆز و خۆڵ بەڕێوەیە.

ئەمڕۆ دووشەممە 24ی ئابی 2026  بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەوردا دەبێت، بەتایبەتی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم. لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک هەیە.

هاوکات پلەی گەرما بە گشتی 1 بۆ 2 پلە نزم دەبێتەوە، تەنها لە ناوچەکانی گەرمیان نەبێت کە بە پێچەوانەوە 1 بۆ 2 پلە بەرز دەبێتەوە.

بۆ سبەی سێشەممە بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:

شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستاندووشەممەسێشەممە
هەولێر4342
سلێمانی4241
دهۆک4241
هەڵەبجە4443
زاخۆ4443
چەمچەماڵ4241
گەرمیان4647
ئاکرێ4343
پیرمام3939
حاجی ئۆمەران3535