دادگای كەركووك لەسەر سكاڵای فەرماندەیی عێراق دژی جووتیارەكەی سەرگەڕان بڕیاری دا؛ ئەو جووتیارە كوردەی بە بڕی ملیۆنێک دینار سزا دا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی ئابی 2026 موحەممەد ئەمین نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان ڕایگەیاند: ” لەسەر سكاڵای ئەو سەربازە عێراقییەی ملپێچەكەمی ڕاكێشا، دادگای كەركووك بە تۆمەتبار لە قەڵەمی دام و بەبڕی ملیۆنێک دینار سزای دام.
نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان گوتیشی: “ئەو دادگایە دادگایی ژمارە 30 بوو و بەڕێوە دەچوو، سكاڵای ئێمەش بەبێ هیچ هۆیەك سڕ كراوە.”
ڕۆژی 17ی شوباتی 2025 كاتێك لە گوندی شەناخە، موحەممەد ئەمین لەسەر تراكتۆرەكەی سەرقاڵی كاری كشتوكاڵی بوو، لەو كاتەدا، هێزێكی سوپای عێراق ڕێگرییان لێ كرد و سەربازێک بە شێوەیەكی نەشیاو بە ملپێچەكەی ڕایكێشا و سوكایەتی پێ كرد.