نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە 93ەمین ساڵیادی ڕۆژی شەهیدی ئاشووریدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لە پاراستنی کولتووری پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردن لە هەرێمی کوردستان کردەوە.
ئەمڕۆ هەینی 7ی ئابی 2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “لە یادی 93ساڵەی ڕۆژی شه‌هیدی ئاشووریـدا، سڵاوی ڕێز و وەفاداری بۆ گیانی شەهید و قوربانییانی بێتاوانی کۆمه‌ڵکوژیی سێمێل ده‌نێرین که ساڵی 1933 له‌گه‌ڵ دانیشتووانی زیاتر له شه‌ست گوندی پارێزگاکانی مووسڵ و دهۆک، بوونه قوربانیی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی ئەوکاتی پاشایەتیی عێراق.
لە کۆتایی پەیامەکەشیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەداتە تەواوی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان و دەڵێت: “کوردستان بۆ هەمیشە بە نیشتمانی هاوبەشی هەمووان دەمێنێتەوە.”
ئەم هەڵوێستەی سەرۆکی هەرێم لە کاتێکدایە کە هەرێمی کوردستان وەک نموونەیەکی دیاری پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە ناوچەکەدا دەبینرێت.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
لە یادی 93 ساڵەی ڕۆژی شه‌هیدی ئاشووریدا، سڵاوی ڕێز و وەفاداری بۆ گیانی شەهید و قوربانییانی بێتاوانی کۆمه‌ڵکوژیی سێمێل ده‌نێرین که ساڵی 1933 له‌گه‌ڵ دانیشتووانی زیاتر له شه‌ست گوندی پارێزگاکانی مووسڵ و دهۆک، بوونه قوربانیی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی ئەوکاتی پاشایەتیی عێراق.
له‌م یاده بەئازارەدا، وێڕای جەختکردنەوە له پاراستن و قووڵترکردنەوەی کولتووری فره‌یی و پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کترقبووڵکردن، هه‌موو پێکهاته‌کان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که کوردستان بۆ هه‌میشه به نیشتمانی هاوبەشی هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه.