هاووڵاتییەک بە بەرچاوی ماڵ و منداڵەکانی درایە بەر دەستڕێژی گوللە

بەیانیی ئەمڕۆ هاووڵاتییەک بە ناوی ڕێکۆ خەیلانی بە دەستڕێژی گوللە لە گەڕەکی باداوان کوژرا.

ئەمڕۆ هەینی 31ی تەممووزی 2026 سەرچاوە هەواڵییەکان بڵاویانکردەوە، لە گەڕەکی باداوان هاووڵاتییەک بە ناوی (ڕێکۆ خەیلانی) لە بەردەم ماڵەکەیدا و بە بەرچاوی منداڵەکانی درایە بەر دەستڕێژی گوللە و گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان زیاتر لە 11 گوللەی پێوە نراوە و پۆلیسیش لەبارەی ڕووداوەکەوە دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە.