مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بۆ لایەنە سیاسییەکان نارد و ڕایگەیاند: “لەپێناو میللەتی خۆمان دەستی دۆستایەتی بۆ هەموو لایەنەکان درێژ دەکەین و ئەگەر ڕاستگۆ و خەمخۆرن وەرن پەرلەمان کارا بکەینەوە.”
ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی تەممووزی 2026 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کاتی کردنەوەی پڕۆژەی ئاوی باڵندا – بارزان ڕایگەیاند: “لە دۆخێکی ناسکی وەکو ئێستا پێویستە لایەنەکان بۆ چارەسەر بێنە پێشەوە.”
مەسرور بارزانی، لەسەر هێرشەکانی ئەم دواییانەی سەر هەرێمی کوردستان گوتی: “نامانەوێ ببینە بەشێک لە شەڕی ناوچەکە و زۆر جاریش بەهۆی گرژییەکان زیان بە هەرێمەکە گەیشتووە.”
لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا سەرۆکوەزیران ئاشکرای کرد، کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بەغدا و حکومەتەکەی عەلی زەیدی زۆر باشن و پشتیوانی حکومەتی نوێی بەغدا دەکەن.
پڕۆژەی ئاوی باڵندا – بارزان سەرچاوەی ئاوەکەی لە گوندی باڵندای سنووری مێرگەسۆرە، لەوێ وێستگەیەکی پاککردنەوە دامەزراوە، هەر کاتژمێرێک توانای دابینکردنی 1200 مەتر سێجا ئاوی هەیە. ئەم پڕۆژەیە ئاوی خواردنەوەی خاوێن بۆ 35 هەزار هاووڵاتی دابین دەکات.