ڕۆژێك پشووی فەرمی لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیەندرا

بەپێی ڕۆژمێری پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە 14ی تەمووزی 2026، بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی 14ی تەممووزەوە لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکان پشووی فەرمی دەبێت.

ڕۆژی سێشەممە 14ی تەممووز بە بۆنەی شۆڕشی تەمموزی 1958 گۆڕینی رژێمی عێراق لە پادشاییەوە بۆ كۆماری، لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت و ئەوەش لە ڕۆژمێری پشووەكانی حكومەت جێگیر كراوە.

لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڕیار نییە پشووەكانی ناو ساڵنامە وەكو هەواڵ بڵاو بكرێتەوە، بەڵكو ئەو ڕۆژانەی بە پشوو دیاری كراون وەكوو خۆیان بەردەوام دەبن و پشوو دەبن.

لە 14ی تەممووزی 1958دا، شۆڕشێک دژی دەسەڵاتی پاشایەتیی بنەماڵەی هاشمییەکان لە عێراق ئەنجامدرا. لە دەرئەنجامی ئەم گۆڕانکارییەدا، کۆتایی بە ڕژێمی پاشایەتی هێنرا و سیستمی کۆماری لە وڵاتدا ڕاگەیەندرا، کە تێیدا عەبدولکەریم قاسم بووە یەکەم سەرۆکوەزیرانی کۆماری عێراق.