نێچیرڤان بارزانی: گراهام دۆستێکی بەنرخی گەلی کوردستان بوو

سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی لیندزی گراهام ڕادەگەیەنێت و ئەو سیناتۆرەی ئەمریکا بە دۆستێکی بەنرخی گەلی کورد ناو دەبات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی تەممووزی 2026 نێچیرڤان بارزانی لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکسدا نووسیویەتی: “زۆر خەمبارم بە کۆچی دوایی سیناتۆر لیندزی گراهام، کە دۆستێکی بەنرخی گەلی کوردستان بوو.”

 لە پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە کە لیندسی گراهام دۆستێکی بەنرخی گەلی کوردستان بووە و دەڵێت: “هەمیشە بە پێزانینەوە یادی داکۆکیکردن و پاڵپشتییە نەگۆڕەکانی بۆ کوردستان دەکرێتەوە.”

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی پرسە و سەرەخۆشیی لە دڵەوەی ئاراستەی خێزان، هاوڕێیان و هاوپیشەکانی سیناتۆر لیندزی گراهام دەکات.

ئەمڕۆ  سیناتۆر لیندزی گراهام بەهۆی نەخۆشییەکی کورت و کتوپڕەوە، لە تەمەنی 71 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.