هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆ گەنجێکیان کوشت، کە ئەمە دووەم حاڵەتی کوژرانی کۆڵبەرانە لەم هەفتەیەدا.
ئەمڕۆ دووشەممە 6ی تەممووزی 2026 ڕێکخراوەکانی مافی مرؤڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویانکردەوە، “بەیانیی ئەمڕۆ کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی دووماڵەی سەر بە شاری مەریوان لە پارێزگای سنە، بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژرا.”
بەپێی زانیارییەکان، هێزەکانی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەیان لەم گەنجە تەمەن 18 ساڵانە کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە، سێ ڕۆژ لەمەوبەر کۆڵبەرێکی خەڵکی ڕوانسەر بە ناوی وەزیر رەحیمی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە کوژرا.