نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی گرووپی دۆستایەتیی کەنەدی – کوردی لە پەرلەمانی کەنەدا کرد. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، شاندەکە لە ئەحمەد حوسێن، سهرۆکی لیژنهی کاروباری دهرهوهی پهرلهمان و زیاد ئەبولتەیف ئەندامی پەرلەمان، پێکهاتبوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی حوزەیرانی 2026 سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “لە دیدارێکدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە کەنەدا ئامادەی بوون، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ کەنەدا تاوتوێ کران و جەخت له ڕۆڵی گرنگی ڕەوەندی کوردستانی بۆ برهودان به پهیوهندییهکانی ههرێمی کوردستان لهگهڵ کهنهدا کرایەوە.”
سەرۆکایەتیی هەرێم دەشڵێت: شاندەکە ستایشی دۆخی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتەکان و گرنگیی پاراستنی سەقامگیرییان لە هەرێمی کوردستان کرد، هەروەها پشتگیریی کهنهدایان بۆ گەلی کوردستان دووپات کردەوە.
دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.