مەلا بەختیار، سیاسەتمەداری کورد، لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت: “ئەگەر پارتی و یەکێتی ڕێکنەکەون ئەمریکا خۆی نوێنەری کورد دیاری دەکات بۆ مامەڵەکردن لەگەڵی.”
مەلا بەختیار، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند: “باوەڕم نییە یەکێتی و پارتی خۆیان بتوانن ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن، چونکە ڕۆحیەتی ڕێککەوتنیان لە نێواندا نەماوە.”
مەلا بەختیار، هۆشداریش دەدات کە نەبوونی دەستور، یەکنەخستنی هێزی پێشمەرگە و دوو ئیدارەیی بە جۆرێکی دیفاکتۆ، زیانی گەورەی بە پێگەی نەتەوەیی کورد گەیاندووە، لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانیش نەیانتوانیوە جێگرەوەیەکی سیستماتیک بۆ دەسەڵات پێشکەشبکەن.”
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت: “ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران نەخشەی ناوچەکە دەگۆڕێت و هێزە چەکدارە ناشەرعییەکان یان ئەوانەی لەدەرەوەی دەوڵەتن چیتر ناتوانن درێژە بە هەژمووی خۆیان بدەن.”