هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستدرێژی گوللەیان لە کاسبکارێکی شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی حوزەیرانی 2026 ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویانکردەوە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ناوچەیەکی سنووریی شاری بانەی سەر بە پارێزگای سنە تەقەیان لە کاسبکارێکی کورد بە ناوی “موتەلیب خەیبەری” کردووە و بەهۆیەوە کوژرا.”
لە لایەکی دیکەوە، ئاژانسی هەواڵی کوردپا ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری چۆمان ئەو کەسەیان بەبێ هۆشداریی پێشوەخت و بە بیانووی گواستنەوەی کەلوپەلی قاچاخ داوەتە دەستدرێژی گوللە و کوشتوویانە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، تەرمی کاسبکارە کوردەکە بۆ نەخۆشخانەی بانە گوێزراوەتەوە و تاوەکو ئێستا ڕادەستی کەسوکارەی نەکراوەتەوە.
موتەلیب خەیبەری، خەڵکی گوندی ساڵیی بانەیە و خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە.