لە ناحیەی بنگردی سنووری قەزای دوکان هەورەبروسکە لە 10 کرێکاری دا و کرێکارێک گیانی لەدەست دا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی حوزەیرانی 2026 فەرمان ئەحمەد، بەڕێوبەری کارگێری نەخۆشخانەی فێرکاریی ڕانیە ڕایگەیاند: “نزیکەی 10 کرێکار کە وەستای دار و تەختەبوون و لەکاتی کارکردن لە خانوویەکدا هەورەبرووسکە لێیدان.”
فەرمان ئەحمەد، گوتیشی: “بەهۆیەوە کرێکارێک گیانی لەدەست دا و یەکێکی دیکەش برینداربووە کە ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت.”
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو دوو کەسەی بوونە قوربانی خۆیان خەڵکی حاجیاوای سنووری ڕانیەن، بەڵام لەوکاتەدا لە بنگرد لە سنووری دووکان کاریان کردووە.