سوپای ئەمریکا و وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا، لە دوو ڕاگەیەندراوی جیادا گیان لەدەستدانی دوو سەربازیان پشتڕاستکردەوە لە کاتی مەشق و ڕاهێنانی سەربازیدا لە بنکەی ئاسمانیی هەولێر.
ئەمڕۆ سێشەممە 2ی حوزەیرانی 2026 سوپای ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: ڕووداوەکە ڕۆژی یەکشەممە 31ی ئایار ڕوویداوە، لە کاتی مەشقێکی هاوبەشدا لەگەڵ سوپای بەریتانیا، کە ئەوانیش سەربازێکیان لەدەستدا.
لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا ڕایگەیاند؛ کە کەسوکاری ئەو سەربازە بەریتانییەیان ئاگادارکردووەتە لە ڕووداوەکە و داوایان کردووە مۆڵەتیان پێبدرێت، بەر لەوەی زانیاری زیاتر بڵاوبکەنەوە.
گیانلەدەستدانی ئەم دوو سەربازە دوای ئەوە دێت، کە لە ماوەکانی ڕابردوو بەهۆی هێرشێکی درۆنییەوە ئەفسەرێکی فەرەنسی هەر لە هەولێر گیانی لەدەستدابوو.