بافڵ تاڵەبانی: پێویستە هەموومان پێکەوە کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بکەین

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 26ی ئایاری 2026 بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: “ئومێدەوارم ئەم بۆنە پیرۆزە خێر و خۆشی بۆ میللەتەکەمان بهێنێت و ببێتە مایەی قووڵکردنەوەی گیانی لێبووردەیی و هاندەرمان بێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان.”

بافڵ تاڵەبانی دەشڵێت: “پێویستە هەموومان پێکەوە و بە هەڵوێستێکی نیشتمانییانەوە کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و بونیادنانی داهاتوویەکی سەقامگیرتر بۆ هەرێمی کوردستان بکەین.”

دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە موسڵمانانی هەرێمی کوردستان، عیراق و جیهان دەکەم و هیوای جەژنێکی پڕ لە خۆشییان بۆ دەخوازم.

ئومێدەوارم ئەم بۆنە پیرۆزە خێر و خۆشی بۆ میللەتەکەمان بهێنێت و ببێتە مایەی قووڵکردنەوەی گیانی لێبووردەیی و هاندەرمان بێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان، تاوەکو هەموومان پێکەوە بە هەڵوێستێکی نیشتمانییانەوە کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و بونیادنانی داهاتوویەکی سەقامگیرتر بکەین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان