کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێگەی چوار مووشەکەوە هێرشی کردە سەر بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە سنووری پارێزگای سلێمانی.
ئەمڕۆ دووشەممە 18ی ئایاری 2026 ئەمجەد حوسێن پەناهی، ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ڕایگەیاند: “هێرشەکە کاتژمێر 10:00 بووە و دوو هاووڵاتی بریندار بوون.”
ئەمجەد حوسێن، ئاماژەی بەوەش کرد، تاوەکو ئێستا ئێران بە 77 مووشەک و درۆن هێرشی کردووەتە سەر بارەگاکانی کۆمەڵە.