نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە 52ـەمین ساڵیادی شەهیدکردنی لەیلا قاسم و هاوڕێکانیدا، پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، “لەیلا قاسم بە خۆڕاگریی بێوێنەی لە زیندان و لەبەردەم پەتی سێدارەدا، سەلماندی کە ژنى کورد خاوەن ئیرادەیەکی پۆڵایینە.”
ئەمڕۆ سێشەممە 12ی ئایاری 2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “بە ڕێزەوە یادی کچە تێکۆشەری کورد، شەهید لەیلا قاسم و هاوڕێکانی دەکەینەوە، کە بەر لە 52 ساڵ لەپێناو ئازادی و سەرفرازیی کوردستان دا ڕووبەڕووی سێدارە بوونەوە و شەهید کران.”
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: “لەیلا قاسم بە خۆڕاگریی بێوێنەی لە زیندان و لەبەردەم پەتی سێدارەدا، سەلماندی کە ژنى کورد خاوەن ئیرادەیەکی پۆڵایینە و ئامادەیە لەپێناو ئازادی و شكۆى گەلەکەیدا، گیانی بکاته قوربانى.”
سەرۆکی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو، “خەباتی لەیلا قاسم كه بووە نموونەی شکۆ و بڕوابەخۆبوون بۆ هەموو نەوەکانی دوای خۆی، ههر لە شاری خانەقینەوە تاوەکو زانکۆی بەغدا و تاوەکو دوا چرکەی ژیانی لە زیندانەکانی ڕژێمی بەعس دا، وەک وانەیەکی خۆنهويستى و خۆڕاگری و نیشتمانپەروەری بۆ هەمیشە لە ویژدانی کورد و كوردستانیيان دا بە زیندوویی دەمێنێتەوە.”
لەیلا قاسم، کچە تێکۆشەری کورد، لە ساڵی 1974 لەگەڵ چوار لە هاوڕێکانی (جەواد هەمەوەندی، نەریمان فوئاد مەستی، حەسەن حەمەڕەشید و ئازاد سلێمان میران) لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە لە سێدارە دران.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
ئەمڕۆ به ڕێزهوه يادى کچە تێکۆشەری کورد شههيد (لەیلا قاسم) و هاوڕێکانی دهكهينهوه كه بهرله (52) ساڵ لەپێناو ئازاديی و سەرفرازيى کوردستاندا ڕووبەڕووی سێدارە بوونەوە و شههيد كران.
لەیلا قاسم، تەنها سیمبۆلێکی نەتەوەیی نییە، بەڵکو مەشخەڵی هۆشیاری و پێشەنگیی ئافرهتانی کوردستان بوو لە خەبات و قوربانیداندا. ئەو بە خۆڕاگریی بێوێنەی لە زیندان و لەبەردەم پەتی سێدارەدا، سەلماندی کە ژنى کورد خاوەن ئیرادەیەکی پۆڵایینە و ئامادەیە لەپێناو ئازادی و شكۆى گەلەکەیدا، گیانی بکاته قوربانى.
خەباتی لەیلا قاسم كه بووە نموونەی شکۆ و بڕوابەخۆبوون بۆ هەموو نەوەکانی دوای خۆی، ههر لە شاری خانەقینەوە تا زانکۆی بەغدا و تا دوا چرکەی ژیانی لە زیندانەکانی ڕژێمی بەعسدا، وەک وانەیەکی خۆنهويستى و خۆڕاگری و نیشتمانپەروەری بۆ هەمیشە لە ویژدانی کورد و كوردستانیياندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
لەم یادە بهئازارهدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهید لەیلا قاسم و هاوڕێکانی و تەواوی شەهیدانی کوردستان دادەنەوێنین و سڵاو بۆ كهسوكارى سهربهرزيان دهنێرين.
نێچيرڤان بارزانى
سهرۆكى ههرێمى كوردستان
12/5/2026