وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند: خشتەکانی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە واژۆ کراون و دڵنیاییش دەداتە ئەو ئەفسەرانەی ناویان لەم لیستەدا نییە بەم زووانە پلەکانی ئەوانیش بەرز دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئایاری 2026 شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند: “بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە، خشتەکانی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرە قارەمانەکانی وەزارەتی پێشمەرگە ڕادەگەیەنین، لە سەرەتای دەستبەکاربوونمانەوە کە وەک تیمێکی یەکگرتوو هەوڵێکی زۆرمان داوە تاوەکو ئەم پڕۆسەیە لە کات و ساتی یاسایی خۆیدا جێگیر بکەین.”
وەزیری پێشمەرگە گوتیشی: “دڵنیایی بە ئەو ئەفسەرانە دەدەین، کە ناویان لە خشتەکانی دیکەدایە، بە زووترین کات شایستەی پلەبەرزکردنەوەکانیان دەگەڕێتەوە وەزارەتی پێشمەرگە.”
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، وەزیری پێشمەرگە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە کرد و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیی بۆ خواستن.