لە کەرکووک کچێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی ڕزگاری شاری کەرکووک، کچێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا، کە ئاسەواری زیاتر لە 30 چەقۆ بە جەستە و ملیەوە بووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئایاری 2026 پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاند: “کچێکی تەمەن 31 ساڵ لە گەڕەکی ڕزگاری شاری کەرکووک، لەلایەن برایەکی خۆی هێرشی کراوەتە سەر و بەهۆی لێدانی زیاتر لە 30 چەقۆ لە لایەن براکەیەوە، دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.” 

بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی کیشەی کۆمەڵایەتییەوە ئەو کچە لە لایەن براکەیەوە کوژراوە. سەرەتا ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کراوە و دواتر گەیەندراوەتە پزیشکی دادوەری.

هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لە هۆکار و وردەکارییەکانی ئەم ڕووداوە دەست پێ کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا پۆلیس هیچ زانیارییەکی فەرمی لەبارەی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە یان پاڵنەری پشت کوشتنەکە بڵاو نەکردووەتەوە.