وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات؛ 13 کارمەندیان لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکدا شەهیدبوون.
ئەمڕۆ سێشەممە 5ی ئایاری 2026 سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ” 13 کارمەندی بەرگریی شارستانی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان لەکاتی بەهاناوەچوونی هاووڵاتییان گیانیان لەدەستداوە.”
سەرکەوت کاڕەش، ئاماژەی بەوەش کرد، “زۆرجار کارمەندەکانمان تووشی برینداربوون، سووتان و کەمئەندامبوون دەبن.”
لە هەرێمی کوردستان، ساڵانە چەندین کارمەندی بەرگریی شارستانی لە کاتی بەهاناوەچوونی هاووڵاتییان گیان لەدەست دەدەن، کە زۆربەیان تووشی خنکان و سووتانی جەستەیان دەبنەوە.