کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی برا شوانەکەی دەستگیرکرا

ئاسایشی هەولێر هاووڵاتییەکی دەستگیرکرد کە تۆمەتباربووە بە کوشتنی براکەی لە گوندی “دووشیوان”ی شارۆچکەی قوشتەپە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی نیسانی 2026 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: “لە گوندی دووشیوانی سەر بە قەزای قوشتەپەی شاری هەولێر، لە ڕووداوێکی کوشتن ئاگادار کراینەوە، کە هاووڵاتییەک بەناوی (مالیک ئەنوەر ئەحمەد) پیشەی شوانی مەڕو و ماڵاتە و لە شوێنێکی چۆڵەوانی کوژراوە.”

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، “دوای ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتباری بکوژ دەستگیر کرا بەناوی ( د ، أ ، أ ) هەروەها  لە لێکۆڵینەوەکان تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، کە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هەڵساوە بە کوشتنی براکەی خۆی .”