حکومەتی عێراق بڕیاریداوە قەرەبووی زیانلێکەوتووانی هێرشە درۆنییەکان بکاتەوە، هەرێمی کوردستانیش داتای زیانەکانی ئامادەکردووە بۆ ئەوەی قەرەبووكردنەوەكە هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی نیسانی 2026 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: “لە سەرجەم پارێزگاکان داتای زیانەکان بەهۆی هێرشە درۆنییەکان کۆکراونەتەوە و ئامادەکراوە، لەگەڵ بەغدا لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی سەرجەمیان قەرەبوو بکرێنەوە.”
بەگوێرەی دوایین داتاکانی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی 809 هێرش بووەتەوە. بەهۆی ئەم پەلامارانەوە 20 هاووڵاتی شەهید بوون و 123 کەسی دیکەش بریندار بوون.