شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت؛ وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ درێژەدەکێشێت و هاوینەکەمان کورتتر دەبێت.
ڕۆژی چوارشەممە 29ی نیسانی 2026 شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند: بەمنزیکانە وەرزی بەهار خۆی بەدەستەوە نادات و وەرزی دابارینی ئەمساڵیش درێژە دەکێشێت، هەروەها پێشبینیدەکرێت مانگی ئایاریش بارانبارین لە هەموو ناوچەکانمان سەروو ڕێژەی ئاسایی و زۆرباش بێت، تەنانەت لە هەندێک شوێنیش ئەگەری لافاو هەیە.”
شاڵاو هیدایەت، گوتیشی: “ئەمساڵ تەنانەت لە مانگی حوزەیرانیش لە بەشێک لە ناوچەکان باران دەبارێت.”
ئەو کەشناسە ئاماژەی بەوەش کردووە، “هاوینی ئەمساڵ، هەرچەندە شەپۆلی گەرمای تێدا دەبێت، بەڵام بەراورد بە هاوینەکانی پێشوو، هێورتر و کورتخایەنتر دەبێت، هەروەها بای شەماڵیش زیاتردەبێت.”