لە هەولێر کەسێک بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر مزگەوت و دڕاندنی قورئانی پیرۆز و کتێبی ئایینی دەستگیرکرا، بەگوتەی گوتەبێژی زانایان؛ لە ناو مزگەوتەکە قورئانی پیرۆزی دڕاندووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 21ی نیسانی 2026 د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژی یەکێتی زانایانی ئایینیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “ئەو کەسەی هێرشی کردە سەر مزگەوتی شێخ محەممەد پیرخدری لە هەولێر دەستگیر کرا.”
د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی گوتیشی: “کەسەکە زۆر بێبەزەییانە کتێبخانەی مزگەوتەکەی تێکدابوو، کتێبی فڕێدابووە سەر زەوی و دڕاندبووی، لەنێویدا کتێبی قورئانی پیرۆز دڕێندرابوو، دواجار لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیر کرا.”
بەگوتەی گوتەبێژی یەکێتی زانایانی ئایینیی هەرێمی کوردستان، دواتر هێزە ئەمنییەکان لەبارەی ڕووداوەکە و هۆکاری ڕووداوەکە و تۆمەتبارەکەوە زانیاری زیاتر دەخەنەڕوو.