لە هەولێر کەسێک بە 120 هەزار دۆلاری ساختەوە دەستگیرکرا

ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێک دەستگیر دەكات كە بەنیازبووە بڕێكی زۆری دراوی ساختە لەجۆری دۆلار و یۆرۆ لە بازاڕەكانی شاری هەولێر ساغ بكاتەوە.

ڕۆژی یەکشەممە 19ی نیسانی 2026 ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: “دوای ئەوەی هاووڵاتیان هاوكارمان بوون لە پێدانی زانیاری لەبارەی دراوی ساختە، بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێك بەناوی (ز، ع، ع) دەستگیر كراوە و دەستیش بەسەر ئەو دراوە ساختانەدا گیراوە كە لەلای بووە.”

ئاسایشی هەولێر ڕاشیگەیاند: ” تۆمەتبارەكە بڕی 120 هەزار دۆلار ئەمریکی لە جۆری (100 دۆلاری) ساختە، هەروەها بڕی 24 هەزار و 600 دراوی ساختەی لە جۆری دراوی (200 یۆڕۆ)ی لە لابووە.”

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەشكردووە، “دوای دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە، پەڕاوی لێكۆڵینەوەی دەرهەق كراوەتەوە و ڕادەستی دادگای تایبەتمەند كراوە.”