لاهور شێخ جەنگی سەرکێشی بە ژیان و مردن دەکات

لاهور شیخ جەنگی پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکردەوە و دەڵێت: “لەگەڵ کاک پۆڵاد پێکەوە بڕیارمانداوە لە ئەمڕۆوە مان لە خواردن بگرین.”

ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی نیسانی 2026 لاهور شێخ جەنگی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند: “هەشت مانگە دوور لەهەموو عورفێکی دامەزراوەیی و یاسایی بەناحەق زیندانی کراوین. لەبەر ئەوەی دادگا ڕێڕەوی یاسایی خۆی بگرێت تا ئێستا چاوەڕێمان کردووە، بەڵام دیارە فشاری بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دادگا و دامەزراوەکان ڕێگرە لەوەی دۆسیەی سیناریۆکانی خۆیشیان بچێتە دادگای تەمیز.”

لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بەوەش کرد، ” لەگەڵ کاک پۆڵاد پێکەوە بڕیارمانداوە لەئەمڕۆوە مان لە خواردن بگرین تا ئەو کاتەی سەروەری یاسا لە دۆسییەکەمان بەدی دەکەین.”

لە کۆتای پەیامەکەشیدا جەخت لەوە دەکاتەوە، “بۆ هەڵماڵینی سیناریۆکانی ئێوە جارێکی تر ئامادەین، سەرکێشی بە ژیانی خۆمانەوە بکەین تا هەمووان بزانن کە ئێوە هیچ ڕۆڵێکتان بۆ دادگا و دامەزراوەکانی سلێمانی نەهێشتووەتەوە.”