مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە 39ـەمین ساڵیادی کیمیابارانی بالیسان، شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی، ڕایگەیاند: حکومەتی فیدراڵیی عێراق بەرپرسیارێتیی یاسایی و ئەخلاقیی لەسەرە بۆ قەرەبووکردنەوەی شایستەی کەسوکاری شەهیدان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “لە سى و نۆیەمین ساڵیادی کیمیابارانی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی، بە ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدان دەکەینەوە و پێزانینی زۆرمان بۆ خەبات و قوربانیدانی خەڵکی تێکۆشەری ئەو دەڤەرە هەیە.”
مەسرور بارزان جەخت لەوەش دەکاتەوە، کە پێویستە حکومەتی فیدراڵ، بە شێوەیەکی شایستە ، قەرەبووی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان بکاتەوە.
دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان:
لە سى و نۆیەمین ساڵیادی کیمیابارانی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵێ خۆشناوەتی، بە ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدان دەکەینەوە و پێزانینی زۆرمان بۆ خەبات و قوربانیدانی خەڵکی تێکۆشەری ئەو دەڤەرە هەیە .
دووپاتی دەکەینەوە کە پێویستە حکوومەتی فیدراڵ، بە شێوەیەکی شایستە ، قەرەبووی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان بکاتەوە.
مەسرور بارزانی
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان