لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کوڕ و باوک پێکەوە بوونە قوربانی

له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆدا له‌سه‌ر ڕێگه‌ی پێنجوێن – سه‌یدسادق مێرد منداڵێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵ گیانی له‌ ده‌ستدا، باوكیشی به‌ سەختی برینداربووه‌.

ڕۆژی دووشەممە 13ی نیسانی 2026 سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند: “تەرمی منداڵەکە بردراوە بۆ بەشی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە قەزای سەیدسادق،  ڕێکارە پزیشکییەکانی بۆ ئەنجامدراوە.”

سەرچاوەکان دەشڵێن: ” باوکەکەش بە برینداری گەیەندراوەتە بەشی فریاکەوتن و پاش چارەسەری پزیشکی، بەهۆی سەختی برینەکەیه‌وه‌ ڕەوانەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی كراوه‌.”

بە گوێرەی زانیارییەکان؛ ڕووداوەکە لە نێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیوتا پیکاپ ڕوویداوە.

داڵ میدیا زانیویەتی؛  کوڕ و باوکەکە بۆ کۆکردنەوەی گیا بەهارییەکان ڕوویان لەکوێستانەکانی پێنجوێن کردبوو.