سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە پاتریارکی نوێی کەنیسەی کلدانی لە جیهان دەکات

سەرۆک بارزانی بەبۆنەی هەڵبژاردنی پاتریاركی تازەی كەنیسەی كلدانی لە جیهان، پەیامێكی پیرۆزبایی بۆ هەموو پەیڕەوانی كەنیسەی كلدانی لە كوردستان و عێراق و جیهان دەنێرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 13ی نیسانی 2026 سەرۆک بارزانی لە پەیامەكەیدا بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك پاتریاركی تازەی كەنیسەی كلدانی لە جیهان ڕایگەیاند: “بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك پاتریاركی تازەی كەنیسەی كلدانی لە جیهان پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی پاتریارك مار پۆڵسی سێیەم نۆنا و هەموو پەیڕەوانی كەنیسەی كلدانی لە كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازم.”

سەرۆک بارزانی گوتیشی: “هیوادارم ئەو هەڵبژاردنە ببێتە هۆی قووڵتربوونەوەی ڕۆحی پێكەوەژیان و لێبوردەیی لەنێوان پێكهاتەكانی عێراق و كوردستان.”

لە پەیامەکەیدا سەرۆک بارزانی دەشڵێت: “پاڵپشتیی خۆمان بۆ ماف و داواكارییەكانی خوشك و برایانی كریستیان و سەرجەم پێكهاتە ئایینیەكانی تری عێراق و كوردستان دووپات دەكەینەوە و بە دڵنیاییەوە كوردستان وەك هەمیشە پارێزەری فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتی و تەبایی نێوان هەموو پێكهاتەكان دەمێنێتەوە.”

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ هەڵبژاردنی پاتریارکی نوێی کەنیسەی کلدانی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك پاتریاركی تازەی كەنیسەی كلدانی لە جیهان پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی پاتریارك مار پۆڵسی سێیەم نۆنا و هەموو پەیڕەوانی كەنیسەی كلدانی لە كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازم. هیوادارم  ئەو هەڵبژاردنە ببێتە هۆی قووڵتربوونەوەی ڕۆحی پێكەوەژیان و لێبوردەیی لەنێوان پێكهاتەكانی عێراق و كوردستان.

هەر بەم بۆنەیەوە پاڵپشتیی خۆمان بۆ ماف و داواكارییەكانی خوشك و برایانی كریستیان و سەرجەم پێكهاتە ئایینیەكانی تری عێراق و كوردستان دووپات دەكەینەوە و بە دڵنیاییەوە كوردستان وەك هەمیشە پارێزەری فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتی و تەبایی نێوان هەموو پێكهاتەكان دەمێنێتەوە.

مسعود بارزانی

13ی نیسانی 2026