نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە پاتریارکی نوێی کلدانی دەکات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هەڵبژاردنی ‌ پاتریارکی نوێی کەنیسەی کلدانی لە جیهان پیرۆزبایی ئاراستەی پاتریارک مار پۆڵسى سێيه‌م کرد و گوتی: “هیوادارین هەڵبژاردنیان ببێتە مایەی خێر و قووڵکردنەوەی زیاتری گيانى لێبوردەیی و پێکەوەژیان و يه‌كترقبووڵكردن لەنێوان هەموو پێکهاتەکاندا.”

ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی نیسانی 2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: “گەرمترین پیرۆزبایی لە جەنابی پاتریارک مار پۆڵسى سێيه‌م نۆنا دەکەم. هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم لەم ئەرکە پیرۆزە و لە خزمەتکردنی کەنیسە و په‌يڕه‌وانى كه‌نيسه‌ى كلدانيدا.”

نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: “مار پۆڵسى سێيه‌م نۆنای کەسایەتییەکی ئایینیی ناسراو و خاوەن ئەزموونێکی دەوڵەمەندن، هیوادارین هەڵبژاردنیان ببێتە مایەی خێر و قووڵکردنەوەی زیاتری گيانى لێبوردەیی و پێکەوەژیان و يه‌كترقبووڵكردن لەنێوان هەموو پێکهاتەکاندا.”

سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەخت لەوەش دەکاتەوە، کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بە لانکەی پارێزراوی هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیییەکان دەمێنێتەوە و پشتیوانی تەواوی هاووڵاتييانى مه‌سيحی دەکات لە پاراستنی ماف و ناسنامە و مێژووى ڕەسەنیان لە هه‌رێمى كوردستان و عێراق.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

 بەبۆنەی هەڵبژاردنييه‌وه‌ وەک پاتریارکی نوێی کەنیسەی کلدانی لە جیهان، گەرمترین پیرۆزبایی لە جەنابی پاتریارک مار پۆڵسى سێيه‌م نۆنا دەکەم. هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم لەم ئەرکە پیرۆزە و لە خزمەتکردنی کەنیسە و په‌يڕه‌وانى كه‌نيسه‌ى كلدانيدا.

جەنابیان کەسایەتییەکی ئایینیی ناسراو و خاوەن ئەزموونێکی دەوڵەمەندن، هیوادارین هەڵبژاردنیان ببێتە مایەی خێر و قووڵکردنەوەی زیاتری گيانى لێبوردەیی و پێکەوەژیان و يه‌كترقبووڵكردن لەنێوان هەموو پێکهاتەکاندا.

دووپاتی دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بە لانکەی پارێزراوی هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیییەکان دەمێنێتەوە و پشتیوانی تەواوی هاووڵاتييانى مه‌سيحيمان دەبین لە پاراستنی ماف و ناسنامە و مێژووى ڕەسەنیان لە هه‌رێمى كوردستان و عێراق.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان