لە کەرکووک مامۆستایەک بووە قوربانی پێشبرکێی ئۆتۆمبێل

شەوی ڕابردوو بەهۆی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلەوە لە نێوان دوو مێردمنداڵ لە سنووری کەرکووک، مامۆستایەکی گەنج گیانی لەدەستدا و دوو مێرمنداڵەکەش وەک تۆمەتبار دەستگیرکران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی نیسانی 2026 سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند: “لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا لە ناحیەی ‘لەیلان’, دوو مێردمنداڵ خەریکی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل بوون، لە ئەنجامدا یەکێکیان کۆنترۆڵی لەدەستداوە و گەنجێکی شێلاوە کە پیشەی مامۆستا بووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.”

سەرچاوەکان باس لەوەش دەکەن؛ مێردمنداڵەکان بەبێ ئەوەی هیچ هەوڵێک بۆ گەیاندنی مامۆستا شێلدراوەکە بۆ نەخۆشخانە بدەن یان لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار بکەنەوە، لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵاتوون، بەڵام دواتر لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە توانرا دەستگیر بکرێن.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست داڵ میدیا کەوتوون، دوو مێردمنداڵەکە تەمەنیان لە نێوان 12 بۆ 16 ساڵدایە و مامۆستایەکەش تەمەنی 28 ساڵە.