قەدەغەی هاتووچۆ بۆ ماوەی 5 ڕۆژ ڕاگەیاندرا

هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: لە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆڕسیکڵ قەدەغەیە.

ڕۆژی چوارشەممە 18ی ئاداری 2026 بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند: “ئاگاداری شوفێرانی بارهەڵگر و ماتۆڕسیکل دەکەینەوە، کەوا لە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لە 20ـی ئاداری 2026، تاوەکو 25ـی ئاداری 2026، هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆڕسیکل قەدەغەیە، لەو ڕێگایانەی کە دەکەونە سەر شوێنە گەشتیاری و سەیرانگەکان .”

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەم بڕیارە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و دروست نەبوونی جەنجاڵی و ئاستەنگی هاتووچۆ و سەلامەتی گەشتیارانە لەم ڕێگایانە.”