دەزگای روانگە خوێندنی خۆڕایی پێشکەش بە هەموو قوتابییان دەکات

دەزگای روانگە، ئاگادارییەکی بۆ قوتابیانی پۆلی 12 بڵاوکردەوە و دەڵێت: ئێستا دەتوانن لە ڕێگەی وێبسایتی روانگە خوێندن، بە ئاسانترین شێوە وانەکان وەربگرن.

ڕۆژی چوارشەممە 18ی ئاداری 2026 دەزگای روانگە ڕایگەیاند: “ئێستا دەتوانن لە رێگای وێبسایتی روانگە خوێندنەوە سەرجەم وانەکانی پۆلی 12 لەگەڵ مامۆستایانی شارەزا و بە ئەزموون بخوێن.”

لە ڕاگەیاندراوەکەی دەزگای روانگە ئاماژەش بەوە کراوە، “قوتابیان دەتوانن لەگەڵ راهێنەرانی دەروونی ڕاوێژ وەربگرن سەبارەت بە شێوازەکانی خوێندن کەمکردنەوەی دڵەڕاوكێ و سترێس.”

لینکی وێبسایتی روانگە خوێندن ئێستا بەردەستە و قوتابیان دەتوانن لێی سودمەندبن: لینک.