لە هەرێمی کوردستان یەکەم ڕۆژی جەژن دیاریکرا

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێمی کوردستان بڕیاری لەسەر یەکەم ڕۆژی جەژن دا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی ئاداری 2026 وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کوردستان ڕایگەیاند: “بەهۆی نەبوونی بەڵگەی شەرعی و نەبینینی مانگ لەلایەن لیژنەکانمانەوە، سبەی پێنجشەممە تەواوکەری مانگی ڕەمەزانە و ڕۆژی هەینی یەکەم ڕۆژی جەژنە..”

ئەم بڕیارەی وەزارەتی ئەوقاف، هاوکاتە لەگەڵ هەریەک لە وڵاتانی سعودیە و ئیمارات و قەتەر کە ڕۆژی هەینیان وەک یەکەم ڕۆژی جەژن دیاری کردووە.