نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە گوندی (زگلبانە) لە سنووری باشووری ڕۆژئاوای خورماتوو، بۆمبێکی چێندراو بە شوانێکدا تەقییەوە و بە سەختی برینداری کرد و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی شوباتی 2026، ئیبڕاهیم خالید، ئێشکگر لە نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو ڕایگەیاند: “شوانێکی تەمەن 22 ساڵان بە ناوی (صفوان فەلاح حەسەن) کە خەریکی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەکەی بووە، لەوکاتەدا بۆمبێکی چێندراوی پێدا دەتەقێتەوە و بە سەختی بریندار دەبێت.”
ئیبراهیم خالید گوتیشی: “پارچە ئاسنێک بەر سەری شوانەکە کەوتووە و بەهۆیەوە تووشی خوێنبەربوونی هەناوی بووە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و ڕەوانەی کەرکوک دەکرێت.”