هاتووچۆی هەولێر: دەبێت شۆفێرانی تەکسی لۆگۆ دابنێن

ئەمڕۆ هاتووچۆی هەولێر، ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و هۆشداریی بەو شۆفێرانەی تەکسی دەدات کە پابەندی ڕێنمایەکانی هاتووچۆ نەبوونە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 8ی شوباتی 2026, بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند: “وەک ئەوەی چاودێریمان کردوە بەشێک لە شۆفێرانی تەکسی (هێمای ڕوناکی تەکسی)یان لەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان دانەناوە یان لە شوێنی جیاواز لەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان دایان ناوە.”

هاتووچۆی هەولێر گوتیشی: بۆ یەکخستنەوەی هێمای ڕووناکی تەکسی لەمەودوا دەبێت شۆفێرانی تەکسی ئەم کارانە بکەن: 

1. دەبێت هێمای تەکسی لەسەر سەقفی ئۆتۆمبێل لە ناوەڕاستی دەرگای شۆفێر و دەرگای دوای شوفێر چەسپ بكرێت.

2. دەبێت گڵۆپی ڕووناککەرەوەی تێدابێت و بۆ ئەوەی بە شەو ببینرێت و ڕەنگی گڵۆپەکە دەبێت زەرد بێت و نابێت هیچ ڕەنگێکی تر بێت.

3. بە هیچ جۆرێک نابێت هێمای تەکسی لەسەر جامی دواوە یان جامی پێشەوە یان لەسەر سندوق چەسپ بکرێت.