بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی، مژدە بە هاووڵاتیان دەدات کە مامەڵەی نوێکردنەوەی پاسپۆرت لە بەرژەوەندی ئەوان هەرزانکرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی کانوونی دووەمی 2026, بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی ڕایگەیاند: پاسپۆرتێک ساڵێک زیاتری تێدا مابێت بۆ تەواو بوونی ماوەی بەسەر چوونەکەی (Expire) بوونی، واتە جۆری مامەڵەی خواستی داواکاری هاووڵاتی خۆی (حسب رغبە) لە (200) هەزار دینارەوە کرایە (50) هەزار دینار.
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکەی پاسپۆرتی سلێمانی، لەمەودوا تێچووی گشتی 141 هەزار دینار دەکات، کە پێکدێت لە 91 هەزار دیناری دەرهێنان و 50 هەزار دیناری نوێکردنەوە لەسەر داواکاری تایبەت.
بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی، جەخت لەوەش دەکاتەوە کە لە پێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیان و خزمەتگوزاری زیاتر ئەم کارەمان کردووە.