کەشناسی: شەپۆلێکی نوێی بەفربارین لە ڕێگەیە

کەشناسی هەرێمی کوردستان، کەشی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و باس لەوەش دەکات، لە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممەوە شەپۆلێکی بەفربارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و لە سەنتەری شارەکانیش بەفر دەبارێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی کانوونی دووەمی 2026، کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێ پەڵە هەور لە شەودا و شەختە و بەستن ڕوودەدات. پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە ( 1 -3 ) پلە بە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ. 

بۆ سبەی پێنجشەممە، کەشناسی دەڵێت: ئاسمان ساماڵ دەبێـت لەگەڵ دروست بوونی شەختە لەکاتەکانی بەیانی.

دەربارەی هاتنی شەپۆلێکی بەفربارین، کەشناسی هەرێم دەڵێت: لە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممەوە کاریگەری بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات، بەهۆی نزمی پلەکانی گەرما لەم شەپۆلەدا، کاریگەرییەکەی لە زۆربەی ناوچەکان بە بەفربارین دەست پێ دەکات و لە ڕۆژی هەینی 23-01-2026 هەرێمی کوردستان لە زۆربەی کاتەکان لە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی بەفربارین دەبێت لەگەڵ بەفربارین هەندێ ناوچە نمەبارانی دەبێت و لە سەنتەری پارێزگاکانیش بەفر دەبارێت بە ڕیژەی جیا جیا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی پێنجشەممە:

هەولێر : 9  پلەی سیلیزی

پیرمام : 5 پلەی سیلیزی

سۆران : 4  پلەی سیلیزی 

حاجی ئۆمەران : 3- پلەی سیلیزی 

سلێمانی : 6 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 7 پلەی سیلیزی

دهۆک: :6 پلەی سیلیزی

زاخۆ  : 7 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە : 6 پلەی سیلیزی

گەرمیان  : 10 پلەی سیلیزی