عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی جیهان دەڵێت: هەسەدە ڕیککەوتنی جێبەجێ نەکردووە و بەرپرسیارە لە هەر ڕووداوێک کە بەسەر ناوچەکەدا بێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 20ی کانوونی دووەمی 2026، عەلی قەرەداغی پەیامێکی لە هەژماری فەرمی خۆی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: “جێگای سەرسوڕمانە مولحیدە توندڕەوەکانی کورد شانبەشانی ئاڵای تورکیا وێنەی من دەسووتێنن. عەلمانیەکان و هەندێک لەو کەسانەشی کە پەیوەستن بە فیکر یان دەعوەی ئیسلامی تۆمەتبارم دەکەن و تۆمەتم بۆ هەڵدەبەستن.”
عەلی قەرەداغی لە درێژەی قسەکانی دەڵێت: “من تەنها داوای ئاشتی و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە و ڕاگرتنی خوێنرشتنم کردووە، بەڵام لەبەر ئەوەی هەسەدە پابەند نەبووە بە ڕێککەوتنەکەوە، بەرپرسیارێتییەکە دەکەوێتە ئەستۆی خۆی.”
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر عەلی قەرەداغی، لە تۆری ئێکس تویتەکی کردبوو نوسیبووی “خودا سەرۆک ئەحمەد شەرع بپارێزێت.”

