مەلا مەزهەر خوراسانی دەستگیر دەکرێت

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ – کوردستان، دەربارەی لێدوانێکی مەلا مەزهەر خوراسانی، مامۆستای ئاینی هاتە دەنگ و دەڵێت: “ئەو وتانەی ناوبراو بە تەواوی دژی بنەمای ئایینەکانە و پێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤ و شکۆی ژنانە.”

ئەمڕۆ دووشەممە 12ی کانوونی دووەمی 2026 دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ – کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: “بەداخەوە مامۆستایەکی ئایینی لە شاری هەولێر، بە ناوی [مەلا مەزهەر تاهیر]، لە کەناڵێکی میدیایی لێدوانێکی بڵاوکردووەتەوە و بێڕێزییەکی زۆر بە ئافرەتان و ڕۆڵ و پێگەی ئافرەت دەکات. ناوبراو لە ڕوانگەیەکی تەسکەوە ڕۆڵی ئافرەتی کەم کردووەتەوە لە ماڵەوە و وەک خزمەتکارێک وێنای کردووە کە ئەرکەکەی تەنها لە ماڵەوەیە.”

دەستەی مافی مرۆڤ ئەوەشی ڕاگەیاند: دەستەی مافی مرۆڤ لە ڕێگەی داواکاری گشتییەوە ئەو کەیسە دەجوڵێنێت و ناوبراو [مەلا مەزهەر تاهیر] ڕووبەڕووی یاسا دەکاتەوە لەبەر ئەوەی وتەکانی مەلا مەزهەر دژی ماددەی 14ی دەستوری عێراقە کە ئەم ماددەیە بەڕوونی باس لەوە دەکات کە یەکسانی هەیە لە نێوان ژن و پیاواندا. 

لە بەیاننامەکەدا دەستەی مافی مرۆڤ جەخت لەوە دەکاتەوە، کە بەتوندی دژی ئەو جۆرە لێدوانانەن و ئیدانەی دەکەن و داواش لە وەزارەتی ئەوقاف و یەکێتیی زانایان دەکات کە ڕێکاری پێویست بگرنە بەر بەرامبەر ئەو کەسانەی پێشێلکاری بەرامبەر خەڵک دەکەن لە ژێر ناوی ئایین و مینبەرەکانەوە.

ڕۆژی یەکشەممە ‏2026‏-01‏-11 مامۆستایەکی ئاینی لە شاری هەولێر ناسراو بە [مەلا مەزهەر خوراسانی] لە لێدوانی بۆ دەزگایەکی میدیای باس لە داگیرکردنی گەڕەکە کوردییەکانی شاری حەلەب دەکات لەلایەن چەکدارانی “ئەحمەد شەرع”ەوە، لە بەشێکی قسەکانی ئەو مامۆستا ئاینییە، کوردان بە تۆمەتباری ئەو شەڕە دەزانێت و بەتایبەت باس لەو ژنە شەڕڤانە دەکات کە لە لایەن چەکدارانی عەرەبی سووری لە باڵەخانەیەکی چەند نهۆمی فڕێدرایە خوارەوە و مەلا مەزهەر دەڵێت: شوێنی ئافرەت شەڕکردن نییە و ئافرەت پێویستە لە ماڵەوە خزمەت بکات و خواردن ئامادەبکات.

هاوبەشی کردن

بە درۆن هێرشکرا و پێشمەرگەیەک شەهیدبوو

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە درۆن و مووشەک هێرشکرایە سەر بارەگای پارتی ئازادیی کوردستان لە ناحیەی دارەشەکرانی پارێزگای هەولێر و لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەک شەهیدبوو. ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی کانوونی...

مەزڵووم عەبدی: پاراستنی ناوچەکانمان هێڵی سوورە

مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە ڕایگەیاند: ئێستا هێزەکانمان لە ناوچە کوردنشینەکان جێگیربوون، پاراستنی ئەم ناوچانە هێلی سوورە و بە هەموو هێزێکمان بەرگرییان لێ دەکەین. ئەمڕۆ...

عەلی قەرەداغی: خودا سەرۆک ئەحمەد شەرع بپارێزێت

عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی جیهان دەڵێت: هەسەدە ڕیککەوتنی جێبەجێ نەکردووە و بەرپرسیارە لە هەر ڕووداوێک کە بەسەر ناوچەکەدا بێت. ئەمڕۆ سێشەممە 20ی کانوونی...

سێ هێرشی چەکدارانی سووریا لەلایەن شەڕڤانان تێکشکێندران

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ هێرشی چەکدارانی سەر بە دیمەشق لە سێ بەرەی جیاواز لە سنووری کۆبانێ لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکرات تێکشکێندران.  ئەمڕۆ سێشەممە 20ی کانوونی دووەمی 2026، هەسەدە...

کێشە لە کارەبای هەرێم دروستبوو

وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت: هۆکاری کەمی کارەبا لە بەشێکی ناوچەکان بۆ کێشەیەکی تەکنیکی دەگەڕێنێتەوە. ئەمڕۆ دووشەممە 19ی کانوونی دووەمی 2026، وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند: ”بەهۆی...

کەشناسێک: شەپۆلێکی سەرما بەڕێوەیە و لە سەنتەری شارەکانیش بەفر دەبارێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی هۆشداری لە هاتنی شەپۆڵێکی بەهێزی سەرما بۆ سەر ناوچەکانمان دەدات و پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بۆ 16 پلەی ژێر سفر داببەزن. ڕۆژی...

هاتووچۆی هەولێر: بە ئۆتۆمبێلی مەدەنی چاودێریتان دەکەین

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: بۆ لەمەودوا بە ئۆتۆمبێلی مەدەنی چاودێری شۆفێران دەکەین و هەر شۆفێرێک سەرپێچی بکات توشی سزای دارایی...

بە هۆکارێک مەلا بەختیار لە کاندید بوون بۆ سەرۆک کۆمار دوورخرایەوە

نەبوونی بڕوانامە بووە هۆکاری دوورخستنەوەی مەلا بەختیار، کە یەکێک بوو لە کاندیدە بەهێزەکانی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق. حیکمەت محەممەد کەریم، ناسراو بە ‘مەلا بەختیار’ ئەمڕۆ لەلایەن لێژنەی...

17 دەستگیرکراوی لالەزار ئازادکران

دوای تێپەڕبوونی نزیکەی پێنج مانگ بەسەر شەڕ و ئاڵۆزییەکانی هۆتێل لالەزار، ئەمڕۆ بەشێکی زۆر لە دەستگیرکراوەکان ئازادکران. ئەمڕۆ سێشەممە 13ی کانوونی دووەمی 2026، یەکێک لە...

هەواڵی ناوخۆ