ئیدارەی خۆسەر؛ دڵنیابن تاوانەکانی حەلەب بە ئاسانی تێناپەڕن

ئیدارەی خۆسەر لە ڕاگەیاندراوێکدا هەموو لایەک دڵنیادەکاتەوە کە ئەو تاوانانەی دژ بە کوردانی حەلەب کرا هەر وا بە ئاسانی تێناپەڕن و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی دەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی کانوونی دووەمی 2026 ئیدارەی خۆسەر، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر گەڕەکە کوردییەکان ئامانج لێی گۆڕینی دیموگرافیایە و داوا لە گەڕەکە کوردنیشەکان دەکەین بمێننەوە و ئەو کەسانەی ئاوارەش بوونە بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.

بەڕێوەبەری خۆسەر، داواش لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و مافی مرۆڤ دەکات کە بە تەواوە هەست بە بەرپرسیارەتی بکەن بەوەی کە چی ڕوودەدات لە گەڕەکەکانی “شێخ مەقسوود” و “ئەشرەفیە”.

ئیدارەکەی ڕۆژئاوای کوردستان گوتیشی: ئەوەی ڕوویدا نابێت بە سەرکەوتن وەسف بکرێت، بەڵکو کردەوەیەکی خیانەت و تاوانێکی قورسە. وە دڵنیاییش دەدەینە هەموو لایەک کە باش بزانن ئەو تاوانانە هەروا ئاسان تێپەرنابن و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەران و بکەرەکانیان دەکرێت.

هاوبەشی کردن

بە درۆن هێرشکرا و پێشمەرگەیەک شەهیدبوو

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە درۆن و مووشەک هێرشکرایە سەر بارەگای پارتی ئازادیی کوردستان لە ناحیەی دارەشەکرانی پارێزگای هەولێر و لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەک شەهیدبوو. ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی کانوونی...

مەزڵووم عەبدی: پاراستنی ناوچەکانمان هێڵی سوورە

مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە ڕایگەیاند: ئێستا هێزەکانمان لە ناوچە کوردنشینەکان جێگیربوون، پاراستنی ئەم ناوچانە هێلی سوورە و بە هەموو هێزێکمان بەرگرییان لێ دەکەین. ئەمڕۆ...

عەلی قەرەداغی: خودا سەرۆک ئەحمەد شەرع بپارێزێت

عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی جیهان دەڵێت: هەسەدە ڕیککەوتنی جێبەجێ نەکردووە و بەرپرسیارە لە هەر ڕووداوێک کە بەسەر ناوچەکەدا بێت. ئەمڕۆ سێشەممە 20ی کانوونی...

سێ هێرشی چەکدارانی سووریا لەلایەن شەڕڤانان تێکشکێندران

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ هێرشی چەکدارانی سەر بە دیمەشق لە سێ بەرەی جیاواز لە سنووری کۆبانێ لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکرات تێکشکێندران.  ئەمڕۆ سێشەممە 20ی کانوونی دووەمی 2026، هەسەدە...

کێشە لە کارەبای هەرێم دروستبوو

وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت: هۆکاری کەمی کارەبا لە بەشێکی ناوچەکان بۆ کێشەیەکی تەکنیکی دەگەڕێنێتەوە. ئەمڕۆ دووشەممە 19ی کانوونی دووەمی 2026، وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند: ”بەهۆی...

کەشناسێک: شەپۆلێکی سەرما بەڕێوەیە و لە سەنتەری شارەکانیش بەفر دەبارێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی هۆشداری لە هاتنی شەپۆڵێکی بەهێزی سەرما بۆ سەر ناوچەکانمان دەدات و پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بۆ 16 پلەی ژێر سفر داببەزن. ڕۆژی...

هاتووچۆی هەولێر: بە ئۆتۆمبێلی مەدەنی چاودێریتان دەکەین

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: بۆ لەمەودوا بە ئۆتۆمبێلی مەدەنی چاودێری شۆفێران دەکەین و هەر شۆفێرێک سەرپێچی بکات توشی سزای دارایی...

بە هۆکارێک مەلا بەختیار لە کاندید بوون بۆ سەرۆک کۆمار دوورخرایەوە

نەبوونی بڕوانامە بووە هۆکاری دوورخستنەوەی مەلا بەختیار، کە یەکێک بوو لە کاندیدە بەهێزەکانی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق. حیکمەت محەممەد کەریم، ناسراو بە ‘مەلا بەختیار’ ئەمڕۆ لەلایەن لێژنەی...

17 دەستگیرکراوی لالەزار ئازادکران

دوای تێپەڕبوونی نزیکەی پێنج مانگ بەسەر شەڕ و ئاڵۆزییەکانی هۆتێل لالەزار، ئەمڕۆ بەشێکی زۆر لە دەستگیرکراوەکان ئازادکران. ئەمڕۆ سێشەممە 13ی کانوونی دووەمی 2026، یەکێک لە...

هەواڵی ناوخۆ