بەفر و بارانبارین دەست پێ دەکاتەوە

کەشناسی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە سبەینێوە شەپۆلێکی بەفر و باران ڕوو لە ناوچەکانمان دەکات و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی کانوونی دووەمی 2026 کەشناسی و بوومەلەرزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت بۆ کاتەکانی ئێوارە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت. هەروەها پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە ( 1 -2 ) پلە بە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر : 15 پلەی سیلیزی
پیرمام : 12 پلەی سیلیزی
سۆران : 9 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 3 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 15 پلەی سیلیزی
دهۆک : 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 14 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی

سەبارەت بە کەشی سبەی هەینی، کەشناسی دەڵێت: “ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت, لە کاتەکانی نیوەرۆ دابارین دەست پێ دەکات سەرەتا لەناوچە سنووریەکانی ڕۆژئاوا و پارێزگای دهۆک، پاشان نمەباران تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە لەگەڵ بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان. شایانی باسە دابارین بەردەوامی دەبێت تاوەکو ڕۆژی شەممەی داهاتوو.” هەروەها پلەکانی گەرماش کەمێک نزم دەبنەوە بەراورد بە ئەمڕۆ بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 13 پلەی سیلیزی
پیرمام : 12 پلەی سیلیزی
سۆران : 9 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 2 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 11 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 12 پلەی سیلیزی
دهۆک : 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 9 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی

شارەزایانی کەشناسیش، هەر لەم مانگەدا پێشبینی دوو شەپۆڵی تری بەفر و باران بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن.