نێچیرڤان بارزانی: سلێمانی مەڵبەندی ڕۆشنبیری کوردستانە

ئەمڕۆ بە ئاماددەبوونی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بانگەشەی پارتی لە سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو.

گرینگترین پەیامەکانی نێچیرڤان بارزانی لە سلێمانی:

جەماوەری پارتی لە سلێمانی خاوەنی حیزبەکەن.

ئامادەین بۆ ئەو ئاڵەنگاریانەی بەرامبەرمان دەکرێت لە عێراق.

پارتی بەرنامەیەکەی گەورەی هەیە بۆ سلێمانی. 

پارتی وەک بەشێکی خۆشەویستی کوردستان تەماشای سلێمانی دەکات.

ئێمە قەرزداری مێژووی پڕ لە شانازی سلێمانین.

لەبیرکردنەوەی پارتی، ناوچەگەرێتی بوونی نییە.

پارتی بە کارەکانی بڕوانامەی لە خەڵک وەرگرتووە.

پارتی ناوچەگەرێتی نەهێشتووە و سەرتاسەری بیردەکاتەوە.

سلێمانی خاوەنی مێژووییەکی پڕ لە شکۆمەندی و بەرخودانە.

نابێت زۆنی سەوز و زەردمان هەبێت، دەبێت یەک زۆنمان هەبێت.

چاوەڕێین دەنگەکانی پارتی لە سلێمانی زیاد بکات.

کاتی ئەوە هاتووە سلێمانی پێگەی شایستەی خۆی پێبدرێت.

داعش لە هێرشکردن پرسیاری زەرد و سەوزی نەکرد، کوردی کردە ئامانج.

کەموکوڕییەکانی سنووری سلێمانی خەمێکی گەورەن بۆ پارتی.

زیادبوونی دەنگەکانمان یەکسانە بە چەسپاندنی دەستوور.

ئاسمانی سلێمانی گەشتی کەم بێت، ئێمە نیگەران دەبین. 

پارتی لە هەر ناوچەیەک بێت ئاوەدان و خزمەتگوزاری زیاتر دەبێت.

ئەم هەڵبژاردنە لە هەموو ڕووییەکەوە بۆ کوردستان گرنگە.

سلێمانی مەڵبەندی ڕۆشنبیری کوردستانە.

دەمانەوێت پارتی لەم ناوچەیە بەهێزبکەین و دەنگی زیاد بکات.

هەرگیز پارتی و سلێمانی لە یەکتری دانابرێن. 

لە سلێمانی دژایەتییەکی زۆر بە پلانی پارتی کراوە.

پارتی بە کار و ئاوەدانی وەڵامی نەیارانی لە سلێمانی دەداتەوە.

پارتی بەرگریکردنی لە قەوارەی هەرێمی کوردستانی لە ئەستۆیە.

 سلێمانی و هەڵەبجە خزمەتکردنی دەوێت.

سلێمانی و هەڵەبجە ناوچەیەکی دەوڵەمەندی کوردستانن.

بەڵێنەکانمان جێبەجێکردووە و مێژوو شاهێدی بۆ کارەکان دەدات.

نیگەرانین لە کۆچکردنی گەنجانمان لە ڕاپەڕین و ناوچەکانی دیکە.

پارتی دەیەوێت حکومەتی داهاتووی عێراق دەستوور جێبەجێ بکات.

تەنیا پارتی دەتوانێت، کوردستان بە گەشاوەیی بهێڵێتەوە.

هێشتا لە عێراق کار بە یاساکانی ڕژێمی پێشوو دەکرێت.

حوکمڕانی لە عێراقی فیدراڵی نییە و دەستوور جێبەجێ ناکرێت.