هۆکاری گەرم و گوڕی نێچیرڤان بارزانی لە بانگەشەی پارتی چییە؟

•⁠ ⁠لەماوەی ئەو چەند ساڵەی ڕابردوودا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان زۆرترین پێداگیریی لەسەر جێبەجێکردنی دەستووری عێراق کردووەتەوە و هەوڵی داوە بڕوا بە هەموو عێراقییەکان بهێنێت کە دەستوور چارەسەری سەرجەم کێشەکانی عێراق دەکات.

•⁠ ⁠لە بانگەشەی پەرلەمانی عێراق، پارتی بەڵێنی جێبەجێکردنی دەستوور بە جەماوەرەکەی دەدات و دەڵێت: قۆناغی ئێستا قۆناغی دەستوورە! بۆیە وەک دیارە پارتی دەیەوێت لە ساڵانی داهاتوو کار بۆ چەسپاندنی دەستووری عێراق بکات.

•⁠ ⁠نێچیرڤان بارزانی کە هەم پێشتر زۆر خوازیاری جێبەجێکردنی دەستوور بووە و ئێستاش کە دەستوور ئامانج و کارنامەی چەند ساڵی داهاتووی پارتییە، ئەو دەیەوێت پارتی زیاتر لە ملیۆنێک دەنگی هەبێت و وەک گەورەترین فراکسیۆن لە پەرلەمانی بەغدا ئامادەییی هەبێت.

•⁠ ⁠نێچیرڤان بارزانی پێی وایە بەهێزبوونی پارتی لە بەغدا فاکتەرێکی بەهێز دەبێت بۆ چەسپاندنی دەستوور، کە ئەوەش ویست و داوای چەند ساڵەی ئەوە، بۆیە بە گەرم و گوڕییەکی زۆرەوە بانگەشە بۆ پارتی دەکات و دەیەوێت زەمینەسازی بۆ قۆناغی دەستوور بکات.

داڵ میدیا