بەهۆی تەقینەوەی سیستەمی غازی ئۆتۆمبێلێک لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
بەیانی ئەمڕۆ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، ئۆتۆمبێلێک لە نێو ماڵێکدا تەقیەوە و بەهۆیەوە دوو ئەندامی یەک خێزان بە ناوەکانی [سەعید ئیسلاح و محەممەد ئیسلاح] کە تەمەنیان لە نێوان [13بۆ 20] ساڵانە گیانیان لەدەستدا.
خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە پێشتر سیستەمی سوتەمەنییەکەی لە بەنزینەوە گۆڕیبوو بۆ غاز، بەڵام تاوەکو ئێستا یەکلای نەبووتەوە هۆکاری سەرەکی تەقینەوەکە ئەو سیستەمەیە یاخود نا.
ئۆتۆمبێلەکە لە نێو گەراجی ماڵەکەدا تەقیوەتەوە و جگە لە زیانی گیانی زیانێکی زۆری ماددی بە ماڵەکە گەیاندووە.
له ههرێمی كوردستان زۆرێک له شۆفێران بههۆی گرانی و بێ كوالێتیی بهنزین و كهمكردنهوهی خهرجییهكانییان، پەنا بۆ دانانی سیستەمی غاز دهبهن بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان. بەڵام تا ئێستا کەمترین ڕووداوی تەقینەوەی ئەم سیستەمە ڕوویداوە.