ئاماددەکارییەکان بۆ یادی مەولوود دەستیان پێ کرد و کۆنسێرتێکی گەورە ساز دەکرێت

وەزارەتی ئەوقاف رایدەگەیەنێت؛ لەئەمڕۆەوە ئاماددەکارییەکان بۆ یادکردنکەوە لەدایکبوونی پێغەمبەر موحەممەد (د.خ) لەسەر بێت دەستیان پێ کردووە و بە باشترین شێوە ئەنجام دەدرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئابی  2025 نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بە میدیاکانی ڕاگەیاند؛ “لە ئەمڕۆوە ئامادەکارییەکان بۆ یادی مەولوود دەستیان پێکردووە، کە خۆی دەبینێتەوە لە ڕازاندنەوەی شاری هەولێر وەک سیمبوڵی ئەو یادە پیرۆزە.”

نەبەز ئیسماعیل ئەوەشی ڕاگەیاند، “کۆنسێرتێکی گەورەیی ئایینی ئەنجام دەدەین و پەیامەکانی مەولوود دەگەینین بە هەموو موسڵمانان”، هەروەها باسی لەوەش کرد؛ لە دوای 12ڕەبیعی یەکەم لە هەموو مزگەوتەکانی هەولێر بە درێژایی مانگی مەولوود، هەر ڕۆژەی لە مزگەوتێک مەولوود دەکرێت، چەندین بڕگە و بەرنامەی تایبەتمان دەبێت.

ساڵانە لە تەواوی شارەکانی هەرێمی کوردستان موسڵمانان لە ڕێکەوتی 12ی ڕەبیعی یەکەم یادی لەدایکبوونی کۆتا پێغەمبەری ئیسلام بەرز دەنرخێنن و ئەم ڕۆژە لە هەرێمی کوردستان و تەواوی عێراق پشووی فەرمی دەبێت، بەڵام ئەمساڵ بەپێی ڕۆژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان یادەکە دەکەوێتە 5ی ئەیلوول، کە رۆژی هەینی دەکات.